لە ناحیەی چەمانکێ ‘بۆمبێکی گەورە’ دۆزرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ناحیەی چەمانکی لە دهۆک، “بۆمبێکی گەورە” دۆزرایەوە و لەلایەن تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین گواسترایەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت تا لەناوببرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند، لەلایەن ئاسایشی ناحیەی چەمانکێوە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی “بۆمبێکی گەورە”، ئەوانیش دەستبەجێ چوونەتە شوێنەکە و هەڵیانگرتووەتەوە.
بۆمبەکە لەجۆری 250 ملیمە و نازانرێت مێژووی تەقاندنەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە.
رێگر بێسڤكی، بەڕپرسی راگەیاندنی دەزگای مین لە دهۆك بە 964ی وت، هاوڵاتیەك ئاسایشی چەمانكێی ئاگاداركردووەتەوە و ئاسایشیش دەزگای مینی ئاگاداركردەوە و ئێستا تیمەكانیان سەرقاڵی تەقاندنەوەین بەشێوەیەكی زانستنی.
رێگر وتیشی، “پێدەچێت ئەم بۆمبە لە لایەن فرۆكەكانی توركیاوە هاوێژرابێت بەڵام نەتەقیوەتەوەوە”.
بە گوێرەی زانیاری 964، لە پارێزگای دهۆک 780 کێڵگەی مینڕیژکراو هەیە، لەو ژمارەیەدا تا ئێستا 399 کێڵگە پاککراونەتەوە.
پارێزگای دهۆک ژمارە 183ی دیاریی کردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پەیوەندی بکەن ئەگەر هاتوو مەترسییەکی پەیوەندیدار بە مین و تەقەمەنی هەبوو.
دهزگاى كاروبارى مین، سنوورى قهزاى سیدهكان لە دهۆک وهك یهكێك له مهترسیدارترین شوێن بۆ بوونى مین و تهقهمهنییهكان ناوزەد دەکات و ئهوهش دهخاتهڕوو، “ترسناكى ئهو سنووره لهوهدایه تهقهمهنییهكان بههۆى بارانهوه دهركهوتوون و شوێنێكی دیاریكراویان نییه”.