جەنجاڵی شەقامەكە ناهێڵێت
لە دهۆك ئۆڤەر پاسێك و ئەندەر پاسێك دروستدەكرێن
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 13.6.2023، بەردی بناغەی ئۆڤەر پاسێك و ئەندەر پاسێك لە بری یوتێرنێکەکەی گەڕەکی ماڵتای ناو دهۆک دادەندرێت.
یوتێرنەکە دەکەوێتەسەر شەقامی بازرانی لەنێوان دهۆک بۆ زاخۆ کە تاکە یوتێرنەکەی رێگاکەیە بە یوتێرنی ماڵتە بەناوبانگە.
بڕیاری هەڵگرتنی یوتێرنەکە دراوە و لە جێگەیدا ئەندەر پاسێک و ئۆڤەر پاسێک دروستدەکرێت بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی شوفێران.
ئەو پرۆژەیە 13 ملیار دیناری لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی بۆ دابینكراوە.
پڕۆژەكە ئاڵۆزییەكانی شەقامی سەرەكی شارەكە كەمدەكاتەوە و ئەگەر ئەم ئەندەرپاس و ئۆڤەر پاسە بكرێت تەیها یەك ترافیك لایت لەسەر شەقامەكە دەمێنێت و هەموو سوڕانەوەكان دەبن بە پرد و ئەندەرپاس.