بەشێک لە منداڵان بۆ کارکردن خوێندن جێدەهێڵن

+964

مەجید بتوێنی

یەک و دوان و سیان نییە، لێرە لە ناوچەی پیشەسازی رانیە و لە باقی شارەکانی تریش سەدان منداڵی کارکەر هەن بە تەمەنێکی کەمەوە دەخرێنە بەر کارێکی قورس.
ئەمەیان تەمەنی 12ساڵانە و پشووی هاوینی بەدەرفەت زانیوە هاتووە لێرە کاردەکات تافێری وایەرمەنی بێت، ئەمەی تریشیان لەپۆلی نۆی بنەڕەتی وازی لەقوتابخانە هێناوە و ئیسپانە و پلایس و پێویستییەکانی فیتەری دەداتە دەست وەتاکەی.