داوای كردنەوەی دوكانەكانیان دەكەن

بەشێك لە خاوەن دوكان و كرێكاران لە دهۆك گردبوونەوە

+964
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی گواستنەوەی جێگاکانیانەوە کاسبکارانی ناوچەی پیشەسازی لە دهۆک خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ لە دهۆک خۆپیشاندانی بەشێکی کاسبکاران بەڕێوەچوو دژی گواستنەوەی شوێنەکانیان و کاسبکاران باسیان لەوەدەکرد، نایانەوێت جێگاکانیان بۆ بگوازنەوە.

ئێستا 10 نوێنەری خۆپیشاندەران لەگەڵ قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆك لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.

جەهوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆك لە بەردەم مایكی میدیاكان رایگەیاند، بەڵێن بێت دوو رۆژی دیكە رێگە بە كردنەەوەی دوكانەكانتان دەدەین.

خۆپیشاندەران بۆ ماوەی كاتژمێرێك رێگەی نێوان هەولێر بۆ دهۆكیان داخست.