سێ هەزار و 523 منداڵ لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن

+964
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی منداڵانی كاركەرە، وەزارەتی كار دەڵێت، یاسای تایبەت بە منداڵان لە هەرێمی كوردستان هەیە.

بە پێی چەند ئامارێك كە  وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە هاوكاری چەند رێكخراوێك كۆیكردوونەتەوە، ئامارەكان لە پارێزگاكانی هەولێر بەم شێوەیەن

لە پارێزگای هەولێر بەئیدرارەیی سەربەهۆی سۆرانەوە 1007 منداڵ كار دەكەن و لە كوچە و كۆڵان و ناوبازاڕەكانی شاری هەولێر.

كە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 340 منداڵ كار دەكەن.

لە سلێمانی 1342 منداڵ لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كاری جیاواز دەكەن بە گەرمیان و راپەرینەوە..

لە پارێزگای دهۆك 1050 منداڵ تۆماركراون بەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە، كە سەرجەمیان لە بازاڕ و كوچە و كۆڵانەكان كاردەكەن
كە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 460 منداڵ لە شوێنە گشتییەكان كاردەكەن.

لە پارێزگای هەڵەبجەش تەنیا 124 منداڵی كاركەر لەسەر شەقام و ناو بازاڕەكان تۆمار كراوە.

لە هەرێمی كوردستاندا بە فەرمی هیچ ئامارێكی كاركردنی منداڵان لە ساڵی 2020ەوە رانەگەیەنراوە، ئەو ئامارانەش كە بڵاوكراونەتەوە چەند رێكخراوێك بە هاوكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆیانكردووەتەوە.