لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی هەولێر کراوە

زاخۆ.. بارهەڵگرێک خۆی بە پۆلیسێک کێشا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10.6.2023، بارهەڵگرێک لە نزیک دەروازەی ئیبراهیم خەلیل خۆی بە پۆلیسێک دەکێشێت و بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی هەولێر کرا.

رووداوەکە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ روویداوە، بەهۆیەوە دەستی راستی پۆلیسەکە بە سەختی بریندار دەبێت.

لەبەر سەختی برینەکەی لە زاخۆوە رەوانەی دهۆک کرا، لەسەر داواکاری کەسوکاری لە دهۆکیش رەوانەی هەولێر کرا.

فاخر محەمەد، برای زەکی محەمەد، ئەو پۆلیسە تەمەن 50 ساڵەی کە بارهەڵگرەکە خۆی پیا کێشاوە بە 964 وت، دەستی راستی براکەم ورد و خاش بووە، ئێمە ویستیان لە دهۆک ببەن بۆ هەولێر نەک نەخوشخانە رەوانەی کردووە.

پۆلیسە ناوی زەکی محەمەد حەسەنە و تەمەنی 50 ساڵە و خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، شوفێری بارهەڵگرەکە کوردێکی باکووری کوردستانە و دوای رووداوەکە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق