خولێکی نێودەوڵەتیی راهێنەرانی شەتڕەنج لە هەولێر دەستیپێکرد
964+
هێژا خەسرەو- هەولێر
ئەکادیمیای یەکێتیی شەتڕەنجی ئاسیا لە عێراق خولێکی بۆ پێگەیاندنی راهێنەرانی نێودەوڵەتی کردەوە.
بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە هاوکاری یەکێتیی شەتڕەنجی عێراق و بە نوێنەرایەتی شەش وڵات خولەکە دەستیپێکرد.
خولەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، سێ وانەبێژی عێراق و ئەرمینیا و ئێران وانەکان دەڵێنەوە، 39 کەس لە وڵاتانی عومان، ئێران، عێراق، هۆڵەندا، ئەرمینیا و سوریا بەشدارییان کردووە.
لە رۆژی کۆتایی خولەکەدا بەشداربووان تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت و ئەنجامەکە دەنێردرێت بۆ یەکێتی شەتڕەنجی جیهانی و ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
+3