گەنجێک لە حەوزێکی ئاودا لە سلێمانی خنکا

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

نزیکەی دوو کاتژمێر بەرلە ئێستا گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە حەوزێکی ئاودا لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی خنکا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو کوڕە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لە ماڵی برایەکی لە سلێمانی دادەنیشێت و خێزاندار نییە.

وتیشی، “کەسوکارەکەی دەڵین خنکاوە ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین بزانین لە ناو ئاوەکە جەڵدە لێیداوە یان بەهۆی مەلەنەزانینەوە خنکاوە”.

ئەو کوڕە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵی براکەی رۆیشتووەتە دەرەوە.

ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.