ئاگرەکەی کۆیە 25 دۆنم دەغڵودانی جوتیارانی سووتاند
+964
شۆرش عەبدولستار – هەولێر
ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر حەوتی ئێوارە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی قەزای کۆیە کەوتەوە.
نزیکەی 25 دۆنم زەوی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتا.
ئاگرەکە بەهۆی تەقاندنی فیشەکەوە کەوتبوویەوە.
بەهۆی ئەوەی شەوە زیانەکان خەمڵێندراون و تاوەکوو بەیانی نازانین بەتەواوی زەرەر و زیانەکان چەندن، گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە، وای بە 964وت.
گۆران ئەحمەد وتیشی، حەوت بنکەی ئاگرکوژێنەوەی قەزای کۆیە هەماهەنگییان کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا