لە ئاکرێ.. 10 رۆژە 300 ماڵی گەڕەکی سوسنا بێ کارەبان

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

دانیشتووانی گەڕەکی سوسنای سنووری سەنتەری قەزای ئاکرێ زیاتر لە 10 رۆژە بێ کارەبان.

هۆکارەکە بۆ راگرتنی مۆلیدەی بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا بێ کارەبان.

ئەرکان جەلال، دانیشتووی ئەو گەڕەکەیە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەلێت، ئەو بەشەی لای ئێمە نزیکەی 300 ماڵ دەبین کە زیاتر لە 10 رۆژە بێ کارەبای مۆلیدەین، واتە لە 24 کاتژمێردا 15 کاتژمێر کارەبامان نییە.

دەشڵێت: لایەنە پەیوەندارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام تا ئێستا چارەسەریان نەکردووە.

شەعبان خەلیل، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، ئەو گەڕەکە مۆلیدەی هەبوو، بەڵام بەهۆی سکاڵای هەندێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە بەهۆی بێزارییان لە دەنگی مۆلیدەکە، لەگەڵ ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان گەیشتینە رێکەوتن کە تاوەکو شوێنێک بۆ مۆلیدەکە دەستنیشاندەکەین، مۆلیدەکە ئیشی پێ ناکرێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق