لە سلێمانی شێف بەرخ داخرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

رێستۆرانتی شێف بەرخ لە سلێمانی داخرا. قایمقامیەت دەڵێت، “گۆشتی بێ مۆری هەبووە و تانکییەکانی سەربانیشی ژەنگیان گرتووە”.

رێستۆرانتەکە سکاڵای هاوڵاتیانی لەسەر بووە و دوای سەردانی لیژنەکانی قایمقامیەتیش، “ده‌ركه‌وتووه‌ پابه‌ندی‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركرن نه‌بووه‌ و بڕێکی زۆر گۆشتی بێ مۆر و ناتەندروستی هەبووە”.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.6.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “رێستۆرانتەکە رەچاوی ئەو هۆشدارییەی نەکردووە، کە بۆ پاککردنەوەی تەنکییەکانی سەربان پێیدراوە”.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراوەتەوە.