جوبرەئیلەکەی دیانا زیاتر لە پێنج هەزار سەرە دەبەی کۆکردووەتەوە
964+
ئاسۆ وەرتی
مامۆستا ئەلبێرت جوبرەئیل ژینگەدۆستێکی دانیشتووی دیانایە، تەمەنی 62 ساڵە، ماوەی 37 ساڵە مامۆستایە.
نزیکەی دوو ساڵە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی مادەی پلاستیک، زیاتر لە پێنج هەزار سەرە دەبەی کۆکردووەتەوە، لەگەڵ خێزانەکەی بابەتی جوانکاری و گۆزە و گوڵی پێ دروستدەکەن.
بە قسەی خۆی، بە دەستی خۆی 500 داری چاندووە لە باخچە و دەوروبەی قوتابخانەکەیدا، بە هاوینانیش دەوام دەکات تاوەکو دارەکانی قوتابخانەکەی ئاوبدات.
داوا لە خەڵک دەکات ئەگەر ژینگە خاوێن ناکەنەوە، پیسی نەکەن چونکە پیسبوونی ژینگە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و زۆربوونی شێرپەنجە بەهۆی سوتاندنی مادە پلاستیکیەکان.