دیمهنێكى رێكخراوه هه‌نگارییه‌كه له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێر... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
رێكخراوێكی هه‌نگارى پڕۆژه‌ى ئاودێری گوێر نۆژه‌نده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى گوێر بڵاویكرده‌وه له‌رێگه‌ى رێكخراوێكه‌وه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ئاودێرى ناحیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
مه‌سعود نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێر، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێشوازیمان لە بەرێوەبەری رێکخراوی هەنگاری بۆ کاروباری هاوکاریی و مرۆیی (Hungarian inter-church Aid) كردووه.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، له‌گه‌ڵ رێكخراوه هه‌نگارییه‌كه باس لە گرنگی پرۆژەی ئاودێری کراوه لە سنوری ناحیەی گوێر، وتیشی “داوامانکرد ئەو بەشەی پرۆژەی ئاودێری لە شارۆچکەی سفەیەیه نۆژەنبکرێتەوە بەهۆی تێکچونییه‌وه، ئه‌وانیش بریاریاندا نۆژەنی بكه‌نه‌وه”.
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه، باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاره لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه ئاودێرییه‌كه بکرێت.
ناحیەی گوێڕ لە رووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگاكانی ھەولێر و موسڵ و سه‌ر به قەزای مەخموره، 51 گوند لە سنووره‌كه‌یه‌تى و ته‌نیا له سەنتەری ناحیه نزیکەی نۆ هه‌زار و 500 کەس دەژین و ژمارەی ته‌واوى دانیشتووانی گوندەکانیشى نزیکەی 35 هه‌زار کەسه .