بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: ئاوی قەشقۆڵی پیس مەکەن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە گەشتیاران دەکات ئاوی قەشقۆڵی پیس نەکەن، چونکە دەبێتە هۆی کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 7.6.2023 چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە گەشتیاران ئاوی قەشقۆڵیان پیس کردووە و زبڵ و خاشاکیان فڕێداوەتە ناوییەوە.
“کاتێک گەشتیاران ئاوی قەشقۆڵی پیس دەکەن گرفت بۆ ئامێرەکانی پڕۆژەکە دروستدەکات و ئەوەش دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی”، ئەوە وتەی بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییە بۆ 964.
لە زێی قەشقۆڵییەوە لە رێگەی هەردوو هێڵەکانی گواستنەوەی یەک و دووەوە ئاو بۆ ناوشاری سلێمانی دەگوازرێتەوە.
زێیەکە لە قەزای دوکان شوێنێکی گەشتیارییە و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.