برینی یەکێکیان سەختە

چوار کۆڵبەری کورد بریندارکران

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

چوار کۆڵبەری کوردی دانیشتووی شاری پاوە لە سنووری نەوسود بریندار بوون و رێکخراوێک دەڵێت، “بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرکەوتوون” و برینی یەکێکیشیان سەختە.

بریندارەکان تەمەنیان لەنێوان 17 تا 20 ساڵیدایە.

بە مەبەستی چارەسەرکردن هێندراون بۆ شاری هەڵەبجە لەناو هەرێمی کوردستان.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە 6.6.2023 لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە 5.6.2023دا روویداوە.

ئاشکراشی کردووە، برینی یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە ناوی شوانە سەختە.