لەبەر بێ پارەیی رێگای سەیرانگای زەڵم تەواو ناكرێت

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

پاش سێ مانگ کارکردن لە رێگای سەیرانگای زەڵم لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی پارە تەواو نەكراوە.

سەیرانگای زەڵم و چەمی زەڵم لە ناوچەی هەورامان لە ساڵی 2022 نزیكەی 500 هەزار گەشتیار سەردانیان كردووە.

رێگاكە لەناو گوندی زەڵم تا دەگاتە خاڵی کۆتایی نزیكەی 285 مەتری تەواو نەكراوە بەهۆی ئەوەی ئەو خانووانەی دەكەونە سەرجادەكە رێگەنادەن جادەكە تەواو بكەن.

نوخشە ناسیح، قائمقامی هەڵەبجە بە 964ی وت، قەرەبووی خانووەكان كراوەتەوە، بەڵام رێگا بۆ فراوانكردنی جادەكە نییە.

درێژی رێگاکە 285 مەترە پاش ئەوەی لە قۆناغی یەکەم رێگاکە فراوان کرا و پەسترایەوە و تێکەڵەرێژ کراوە، بەڵام  ئێستا کارکردن لە رێگاكە وەستاوە.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، رێگاكە 220 ملیۆن دیناری دەوێت.

سەیرانگای زەڵم نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە ناحیەی خورماڵ و 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دوورە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد