ئەمڕۆ 207 ملیۆن دۆلار خراوەتە بازاڕەوە

+964
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق 207 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە  بەشێكی زۆری بۆ حەواڵە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.6.2023 بانكی ناوەندی  بڕی 207 ملیۆن و 331 هەزار دۆلار خستە بازاڕەوە.

ئەو بڕەپارە 144 ملیۆن و 60 هەزار دۆلاری بە شێوەی حەواڵە خراوەتە بازاڕەوە و 63 ملیۆن و 110 هەزاریش بە شێوەی كاش بووە.

دوێنێ دوو شەممە، بانکی ناوەندی 225 هەزار دینار خستە بازاڕەوە كە 16 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە و باقیەكەی بۆ حەواڵە بووە.

لە رۆژی شەممەوە، نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان روو لەزیادبوونە بەرامبەر بە دینار، ئەمڕۆ  لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینارە، مامەڵەی پێوەكرا.