چەندین گەڕەک و شەقامی هەولێر قیرتاو دەکرێنەوە
964+
توانا نەقی
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن بۆ چەندین گەڕەک و شەقام ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە سنوری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی 1،2،3،4،5،6 لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا دەستکراوە بە قیرتاوکردنی کۆڵان و نۆژەبنکردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامەکان لە ناو هەولێر.
ئەوەش هاوتووە، چاکسازییەکان لە هەریەک لە گەڕەکەکانی شۆڕش، زانکۆ99، سێبەردان و رێگای بەحرکە، هەروەها شەقامی 100 مەتری و گەڕەکی رووناکی و بەردەم بازاڕی نیشتیمان و گەڕەکی 94ی باداوە و کارێزان و رێگای هەلێر – گوێڕ دەکرێت.
شارەوانی دەشڵیت، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت لە سیانە کردنەوە و قیرتاوکردنی نوێ و نۆژەنکردنەوەی رێگاکان بە ئامانجی جوانترکردنی سیمای شار و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.