داخستنی دەرمانخانەیەک لە هەولێر. وێنە: کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان
لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ دەرمانخانەیەک لە هەولێر داخرا
964+
فەرمان سادق
لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، دەرمانخانەیەکی لە هەولێر داخست.
سکاڵای هاوڵاتیان لەسەر دەرمانخانەکە لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ بووە.
کەمێک پێش ئێستا، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی راگەیاندووە.
دەشڵێت: لە درێژەی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەل پۆلیسی شارەوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان پشکنین بۆ چەند دەرمانخانەیک کرا، لە ئەنجامی پشکنینەکە دەرمانخانەیەک داخرا بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی.