لە سلێمانی
کەپری قەسابەکانی ناو مەیدانی ئاژەڵان تێکدرا
+964
رێژوان قادر – سلێمانی
لیژنه هاوبه‌شەكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری دا كه‌پری ئه‌و قه‌سابانه تێكبدات، كه له ناو مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی شاره‌كه‌دا كاری سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵیان ده‌كرد.
ئه‌وان له شوێنێكی ناته‌ندروست كاری سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵیان ده‌كرد، دوێنێ لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت به‌شێكی زۆری كه‌پره‌كانیان رووخاند، ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان مابوون، ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانی خۆیانه‌وه تێكده‌درێن.
قایمقامیه‌تی سلێمانی شوێنێكی دیكه‌ی بۆ قه‌سابه‌كان دابینكردووه و ئه‌وان بۆ ئه‌و شوێنه‌كه ده‌گوازێته‌وه.
ئامانجی كاره‌كه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای “تای خوێنبه‌ربوون” بگیرێت، كه نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه و زیاتر له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و ئه‌و شوێنانه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئاژه‌ڵی لێ سه‌رده‌بڕن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا