دوێنێ عێراق بڵاوی کردەوە
وانەی کوردی و فیزیا راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی شەشەمی سەرەتایی دواخست بۆ سبەی
964+
کاروان ساڵحی
لەگەڵ ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلێ شەشەمی سەرەتایی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بەڵام هێشتا هی کەرکوک بڵاو نەکراوەتەوە، پەروەردەی کەرکوکیش دەڵێت، دوو مادە ماوە پێداچوونەوە بە نمرەکانی بکرێت.
زیاتر لە 24 کاتژمێرە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی سەرەتای سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە تەنیا کەرکوک نەبێت.
بەهۆی پێداچوونەوە بە دەفتەری تاقیکردنەوەکانی هەردوو وانەی کوردی و فیزیا، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی شەشەمی سەرەتایی کەرکوک دواکەوتووە و ئەگەری هەیە سبەی ئێوارە بڵاوبکرێتەوە.
دوێنی شەممە 3.6.2023 وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی سەرەتای سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی راگەیاندبوو.
نەزیهە موسەویی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ یەکشەممە پێداچونەوە بە دەفتەری تاقیکردنەوەکانی مادەی زانست کۆتای پێدێت و سبەینێ دووشەممە دەست بە پێداچونەوەی مادەی کوردی دەکرێت، ئەگەر فریا بکەوین ئەوە سبەی دووشەممە بۆ ئێوارەکەی ئەنجامەکان بڵاو دەکەینەوە.
لە كەركوك، ژمارەی قوتابیە بەشداربووەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی 2023ـی پۆلی شەشی سەرەتایی بە خوێندنی کوردی و عەرەبی 47 هەزار قوتابی بووە .
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد