ڤیدیۆ: پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان خهڵاتكران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد، به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی نایابی كوردستان و جامی كوردستان.
سه‌ردار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش له وته‌یه‌كی كورتدا پیرۆزبایی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه پێویسته توندوتیژی و گرژیی نێوان هانده‌رانی وه‌رزشی نه‌هێڵدرێت و به گیانی به‌رزی وه‌رزشییه‌وه ئه‌نجامی خول و یارییه‌كان قبوڵ بكرێت.
هاوكات هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، کە سەرۆک و جێگر و بەشێک لە ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبوون، خوانێك بۆ ستافی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر رێكخرا.