چەندین نورینگەی پزیشکی و دەرمانخانە سزادران
964+
ژێوار خدر- راپەرین
بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و فرۆشتنی دەرمانی بەسەرچوو، هەشت نۆرینگە لە رانیە داخران.
لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین دەڵێ؛ لەچوارچێوەی گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونی تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بۆ دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشکەکان لەسنوری قەزای رانیە، هەشت نۆرینگە داخران بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و بوونی دەرمانی بەسەرچوو لە هەندێک لە دەمانخانەکان.
+964 دەزانێت؛ نۆرینگەی ئاشتی، ئەشیعەی رانیە و چاویلکەسازی بیتوێن داخران تا مۆڵەتەکانیان نوێ دەکرێنەوە، هەروەها هەردوو کلینکی پزیشکی ددان، دکتۆر قابیل و دکتۆر ئاری خەیروڵلا، تاقیگەی دکتۆر بەهرە، نۆرینگەی شاز، تەجهیزاتی رانیە، ئاگادار کراونەتەوە تا کەومکوڕییەکان چاک بکەن.
“هەندێکیان بڕیاری داخستنی بە هەمیشەیی بۆ دراوە، چەند شوێنکیش بەشێوەی كاتی داخران تا چاككردنی كەموكوڕییەكانیان”. لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین هاتووە، ئەوەش روونکراوەتەوە کە ئەو شوێنانە جۆری سزاکەیان دیاری کراوە، لەلایەن تیمی چاودێری و پشکنینی تەندروستی ڕاپەرینەوە.