دهرمانێك بۆ توشبووانى تاى خوێنبهربوون پێشنیار دهكرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
پزیشکێکی ڤێتێرنەری پێیوایە، تای خوێنبەربوون ڤاکسینی نییە، بەڵام دەرمانێک ھەیە کە دەتوانێت کاریگەری لە کەسی توشبوو کەمبکاتەوە.
پزیشکەکە بە 964ـی وت، دەبێت ئەم دەرمانە دەستەبەر بکرێت.
نەیرۆ ڤایرۆس ئەو نەخۆشییە مشەخۆرەیە، کە لەئەنجامی گواستنەوەی (گەنە و مێرووە مشەخۆرەکان) لە ئاژەڵەوە مرۆڤ تووشى نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەکات.
لە ھەرێمی کوردستان تەنیا لە سۆران توشبوویەک و لە ھەولێر یەکێکی دیکە بەھۆی کاریگەری ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 1.6.2023 دکتۆر شاڵاو عارف پزیشکی ڤێتێرنەر و بەرێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی سلێمانی بە 964ـی وت، “دەرمانی ریباڤیرین دەبێت لە ناوەندە تەندروستییەکان دەستەبەربکرێت و خەڵک ئەو ھۆشیارییەی ھەبێت ئەگەر توشبوو وەک چارەسەرێک بۆ کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی پاش رەزامەندی پزیشک بەکاریبھێنێت”.
بە وتەی شاڵاو عارف، نیشانەکانی نەخۆشییەکە تا و ئازاری بەردەوامی زۆرن، وتیشی، “تا ئەم وەرزە گەرمە تێدەپەڕێنین، باشتره کوشتاری ئاژەڵ لەلایەن کوشتارگەوە بکرێت نەک ماڵ و سەر شەقام”.
“جیھان تا ئێستا ڤاکسینی نییە کە رێگری بکات یان ھۆکارێک بێت بۆ بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە، بەڵام زۆرجار بۆ کەمبوونەوەی ئازار دەکرێ گولاجی پاراسیتامۆڵ وەک رێکاری پاش رەزامەندی پزیشک بەکاربھێندرێت” شاڵاو عارف وای وت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن