لە پێنج مانگدا 221 برینداری هاتوچۆ لە گەرمیان تۆمار کراوە

964+

هونەر فارس – گەرمیان

تەنیا لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 156 رووداوی هاتوچۆ لە گەرمیان تۆمارکراوە، بەو هۆیەشەوە شەش هاوڵاتی گیانیان لەداستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، زۆربەی رووداوەکانی ئەو پێنج مانگە لە جۆری پێکدادان بووە، بەشی سەرەکی رووداوەکانیش لە سەنتەری شاردا روویانداوە.

“لەکۆی ئەو 156 رووداوە، 221 هاوڵاتی بریندار بووە”.

سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، هۆکاری زۆربەی رووداوەکان تیژڕەویی و پابەند نابوونی شۆفێرانە بە رێنمایەکانی هاتوچۆوە.

964 دەزانێت، زۆر بوونی رووداوەکانی هاتوچۆ لە سەنتەری شارەکان لە گەرمیان لە کاتێکدایە، کە بەشی زۆریئ شەقامەکان دووسایدن و ترافیک و تابلۆ و رێنمایەکانی هاتوچۆ تیاندا هەڵواسراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی