رێگای کەلار - دەربەندیخان - فۆتۆ 964
رێگەوبانی گەرمیان: کارکردن لە رێگەی کەلار – دەربەندیخان ئەوەندە سستە شایەنی باس نییە
964+
توانا نەقی
کارکردن لە رێگەی کەلار – دەربەندیخان بەردەوامە بەڵام بە شێوازێکی زۆر سست و بە قسەی رێگەوبانی گەرمیان وەک ئەوە وایە کاری تێدا نەکرێت.
پێشتر و لە ماوەکەنی رابردوو چەندین جار بە مودەی جیاواز کارکردن لە رێگەکەدا واستابوو.
لە 19.2.2023 فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکوت ئەوەی راگەیاند ، بڕیار دراوە هەفتانە 250 ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار تەرخان بکرێت، بەڵام ئێستا ئاو پارەیەشیان نادەنێ.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا لە 58%ـی رێگەی نێوان کەلار – دەربەندیخان تەواو بووە و کارکردن تێیدا زۆر سستە.
وتیشی، کۆمپانیاکە داوای بەلایەنی کەمەوە چوار ملیار دینار دەکەن، بەڵام بۆیان خەرج ناکرێت، “هیوایەکمان هەیە لە مانگی حوزەیران شتێکیان بۆ بکەن بەڵام هیوایەکی لاوازە”.
“ئێستا کە بە رێگەکەدا دەڕۆی بە درێژای رێگەکە چەند ئامێریکی کەم دەبینی کە کاردەکەن و شایەنی باسنین. ئەگەر وا بڕوات ئەو پرۆژەیە هەر تەواو نابێت” عەدان خەلیل وای وت.
نزیکەی 10 ساڵە کارکردن لە دووساید کردنی رێگەی کەلار دەربەندیخان بەردەوامە، پێشتریش سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ی راگەیاندبوو، ئەگەر مانگانە ملیارێک دیناریان بۆ خەرج بکەن، ئەوە لەماوەی هەشت مانگدا رێگەکە تەواو دەکەن.