عێراق دەیەوێت بە کورەی ئەتۆم کێشەی کارەبا و ئاو چارەسەر بکات
964+
فەرمان سادق
حکومەتی عێراق چاوی لەوەیە بە دامەزراندنی کورەی ئەتۆم چارەسەری کێشەی کارەبا و ئاو بکات.
دکتۆر فازڵ حاوی مزیان، بەڕێوەبەری دەستەی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵی سەرچاوە تیشکدەرەوەکان رایگەیاند، عێراق زۆر پێویستی بە دامەزراندنی کورەی ناوەکی هەیە.
دەشڵێت: دامەزراندنی ئەو کورە ئەتۆمییە بۆ مەبەستی ئاشتیانە پێویستی بە شارەزایی و دەرچوواندنی یاسا و ژینگە و ژێرخانی پێویست هەیە.
پارساڵ، دەستەی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵی سەرچاوە تیشکدەرەوەکان ئەوەی راگەیاند کە لیژنەی راسپێردراو کارەکانی تەواوکردبوو لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ بۆ دامەزراندنی کورەی ناوەکی بۆ مەبەستی ئاشتەوایی.
دکتۆر فازڵ حاوی مزیان، ئەوەش دەڵێت: دامەزراندنی کورەی ئەتۆم زۆر پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پاڵاوتنی ئاوی دەریا و چارەسەری کێشەی کەم ئاوی.