لە گەرمیان ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

964+
هونەر فارس

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرێکی گەورە لە سنوری ناحیەی مەیدان لە گەرمیان کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی مەیدان و باوەنور سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین، بەڵام تا ئێستا بۆیان کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە رێگەوەن بۆ هاوکاری کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە.

کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە 964ی وت، “ئاگرەکە گەورەیە و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراوە”.