قادر كەرەم نزیكەی سەد ساڵە ناحیەیە و كارەبای نیشتمانیی نییە

964+
هۆگر عەدنان -چەمچەماڵ

بە فەرمی قادر كەرەم سەد ساڵە ناحیەیە، تا ئێستا كارەبای نیشتیمانی نییە وكۆمپانیایەكی بەرهەمێنانی نەوت، كارەبای بۆ ناحیەكە دابینكردووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە هەریەكە لە ناحیەكانی شۆڕش، سەنگاو، تەكیەی جەباری، ئاغجەلەر، تەكیەی كاكەمەند، بێ كارەبا بوون بەهۆی ئەوەی سیستمی مۆبایلی 132-11كەیڤی نوێی چەمچەماڵ دەكەوێتە گەڕ.

ئەم سیستمە كارەبا بۆ تەواوی ناحیەكان رێكدەكاتەوە، بەدەر لە ناحیەی قادر کەرەم، چونكە ناحیەكە لەلایەن كۆمپانیای دانەغازەوە كارەبای بۆ دابینكراوە.
حاکم سدیق باوەیی بەڕێوبەری ناحیەی قادرکەرەم 964وت، تا ئێستا ناحیەی قادرکەرەم کارەبای نیشتمانیی نییە و بێبەرانبەر کۆمپانیای داناغاز کارەبای بۆ دانیشتووانی ناحیەکە دابین کردوە،  بەڵام بریارە لە 20:6:2023 وێستگەی کارەبای 4کەی ڤی ناحیەکە تەواوبکرێت و ببەسترێت بە تۆری کارەبای نیشتمانی و وەک ناوچەکانی تەواوی کوردستان ناحیەی قادر كەرەم کارەبای بۆ دابین بکرێت.

ئەم وێستگەیە بە بڕی زیاد لە یەک ملیۆن دۆلار دروستكراوە و زۆربەی کارەکانی تەواو بووە، لەسەر داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای داناغاز دروست دەكرێت.

لە ساڵی 2007ەوە كۆمپانیای دانەغاز لە قادر كەرەم كار دەكات و كارەبا بۆ ناحیەكە دابین دەكات، لە ساڵی 1928ەوە نەوت و غاز لە قادر كەرەم بەرهەم دەهێنرێت و لە ساڵی 1934ەەو ناحیەیە.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد