چاڵ و چۆڵی شەقامەکە پڕدەکرێتەوە
شەقامی ده‌ستاڕه‌كه بۆ تێرمیناڵی شاره‌زوور بەربەست کرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ستكردنی رێگایه‌كی سلێمانی.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئێستا به هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیی سلێمانی، له فولكه‌ی ده‌ستاڕه‌كه بۆ تێرمیناڵی شاره‌زوور، به‌ربه‌ست كراوه.
شارەوانیی سلێمانی چاڵ و چۆڵی شەقامەکە پڕدەکاتەوە.
لە رێکەوتی 25.4.2023ـەوە نۆژەنكردنەوەی شەقامە سەرەکییەكانی سلێمانی دەستیپێكردەوە و بڕیارە دواتر شەقامە لاوەكییەكان و گەڕەك و كۆڵانەكانیش بگرێتەوە.
زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، خەرجی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی شەقامەکان لە داهاتی 15٪ـی شارەوانیی سلێمانی دابین دەکرێت.