لە پاکستانەوە بە قاچاخ هاتن و لە کوردستان دەستگیرکران
+964
هونەر فارس
چەند کۆچبەرێکی بیانی، لە ئێرانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان بوون و لە نێو دوو بارهەڵگردا لە قەزای دەربەندیخان دەستگیرکران.
کۆچبەرەکان ژمارەیان 16 کۆچبەرە و 14یان پاکستانین، ئەمڕۆ 27.5.2023، لە نێو دوو بارهەڵگردا کە بلۆکیان بارکردبوو، دەستگیرکران.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دەربەندیخان بۆ 964 کۆچبەرەکان ویستویانە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق کۆچ بکەن.
هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆچبەرانە لە رێگەی قاچاخەوە لە سنوری نێوان پێنجوێن- ئێرانەوە، هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 کۆچبەرەکان ئێستا بە بڕیاری دادگا راگیراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا