کەشناسی دەڵێت ئاسمان ساماڵە بەڵام لە هەولێر خۆڵبارینە

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیی کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەندین پەڵەهەور، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کۆتایی کاریگەری ئەو خۆڵبارینە بدرێت، کە ماوەی دوو رۆژە چەند شارێکی هەرێمی گرتووەتەوە.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و بەیانی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و هەوری تەواودا دەبێت، بەڵام ئێستا ئاسمانی هەولێر کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی بەسەرەوەیە.

کەشناسی دەڵێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە.

ئەمە پێشبینییەکانی کەشناسییە:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 27.5.2023
کەش/ بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا
پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێت بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو
خێرایى با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

سبەی یەکشەممە 28.5.2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
خێرایی با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35
سلێمانی : 33
دهۆک : 34
کەرکوک : 38
هەڵەبجە : 35
زاخۆ : 35
سۆران : 32
گەرمیان : 40