كاسبكارانی گۆڕه‌پانی شووتیفرۆشانی هه‌ولێر نایانه‌وێت چۆڵی بكه‌ن

964+
شیراز عه‌بدوڵا

گۆڕه‌پانی شووتیفرۆشان له‌ عه‌لوه‌ی هه‌ولێر، كێشه‌ و گرفتی بۆ كاسبكاران و جووتیاران دروست كردووه‌، چونكه‌ شاره‌وانی ده‌یه‌وێت كاسبكاره‌كانی ئه‌وێ بگوازێته‌وه‌ گۆڕه‌پانێكی نوێ.

یه‌كێك له‌ كاسبكاره‌كان بۆ 964 ئاشكرای كرد، به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان گۆڕه‌پانه‌كه‌ داخراوه‌ و ئه‌وانیش رازیی نین بچنه‌ گۆڕه‌پانه‌ نوێیه‌كه‌.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، زیاتر له‌ 400 كه‌س رۆژانه‌ له‌و شوێنه‌دا كارده‌كه‌ن و ئێستا بێكار بوونه‌.