زیاتر لە 14 هەزار کەس سەردانیان کردووە
سێزدەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە کۆتایی هات
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
سێزدەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان لە هەولێر کۆتایی هات، 15 گرێبەستی کارکردن لە نێوان کۆمپانیاکان ئەنجامدراوە.
حەسەن سامی، بەڕێوەبەری کارگێڕی پێشەنگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر بە 964ی وت، “لە ماوەی چوار رۆژی بەڕێوەچوونی پێشەنگاکە 380 کۆبوونەوە لە نێوان بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان ئەنجامدراوە، نزیکەی 14 هەزار و 220 کەس سەردانی پێشەنگاکەی کردووە ، دوو هەزار و 850 کەس لە وڵاتانی ( ئوردن، سعودیا، قەتەر، عومان ) هاتوونەتە پێشەنگاکە”.
بەڕێوەبەری کارگێڕی پێشەنگا نێودەوڵەتیەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، لە پلانیاندایە لە 25 تا 28ی تەموز دووەمین پێشەنگای پەروەردە و تەکنەلوجیا و کۆنگرەی قوتبیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شوێنی پێشەنگا نێودەوڵەتیەکانی هەولێر بکەنەوە.
لە سێزدەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ژێرخان، 214 کۆمپانیا بەشداریکرد، لە 15 وڵاتەوە هاتبوون، 400 براندی نێودەوڵەتی و جیهانی تێیدا نمایشکرا