ئەو ژنە کوردەی دەنگی گەیشتە ئەنجومەنی ئاسایش

+964
ئاودێر عومەر – سلێمانی

خانم لەتیف ژنێکی دیارو چالاکوانی کوردە، لە ناو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتارێکی وردی لە بارەی بارودۆخی ژنانی کوردستان و عێراقەوە پێشکەش کرد.

رۆژی 18ی ئەم مانگە خانم لە ناو نوێنەرانی وڵاتان و لە بەردەم نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ژنانی چالاکوان لە هەرێمى کوردستان رووبەڕووى هەڵمەتێک بوونەتەوە، چونکە وشەی جەندەریان بەکارهێناوە.

بەشی هەرە زۆری وتارەکەی لەسەربارودۆخی ژنانی عێراق بوو، وتی خراپی بارودۆخی ژنانی عێراق و نەبوونى یەکسانى کۆمەڵایەتى و ئابوورى وایکردووە کە وەک پێویست رۆڵی و بەشدارییان نەبێت لە پرۆسەکانى بڕیاردان.

خانم لەتیف سەرۆکی رێکخراوی ئاسوودەیە، کە گەڕایەوە بۆ سلێمانی ژمارەیەکی زۆری رێکخراوەکانی ژنان لە فرۆکەخانە پێشوازییان کرد، لەم چاوپێکەوتنە تایبەتەی 964 باسی وردەکاری وتارەکەی دەکات.