"سزادەدرێن"
وەبەرهێنانی گەرمیان: راستەوخۆ قیستی شوقەكان مەدەن
+964
كوردستان ئەحمەد
وەبەرهێنانی گەرمیان داوا لە بەشداربووانی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكات راستەوخۆ پارە بە كۆمپانیاكان نەدەن بۆ ئەوی تووشی سزا نەبن.
وەبەرهێنانی گەرمیان سەبارەت بە قیستی مانگانە، ئاگاداری کۆی بەشداربووانی پرۆژە نیشتەجێبوونهکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان دەكاتەوە، بە پێی یاسا و رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان هیچ بەشداربوویەك راستەوخۆ پارە بە کۆمپانیا نەدات، چونکە ئەوە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییهكهیانه.
ئاماژه بهوهش دهكهن، هەرکەس راستەوخۆ پارە بە کۆمپانیا بدات، خۆی بەرپرسیار دەبێت.
“سەبارەت بەپێدانی پارە بە کۆمپانیا، پێویستە بەشداربوو پارەکەی لە رێگای هەژماری بانکییەوە تەسلیم بکات لە بەرامبەریشدا پێویستە کۆمپانیا پابەندی ئەو گرێبەست و یاسایانەبێت، کە لە نێوان خۆیان و سەندیکا و بەشداربوواندا واژۆ كراوە”، وەبەرهێنانی گەرمیا وا دهڵێن.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیاندا، چەندان یەكەی نیشتەجێبوون هەیە، كە بە شێوەی قیست هاوڵاتیان كڕیوویانن و لە چەند جۆر و شێوەیەكی جیاواز نرخەكانیان دانراون.