ئەسپ و مانگاکانی دەربەندیخان دەستبەسەر کران

+964
هونەر فارس- کەلار

لە درێژەی هەوڵی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی، دەست بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی گەورەدا گیرا.

ئاژەڵەکان ئێوارەی ئەمڕۆ، 25.5.2023 لە ناو گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا دەستبەسەر کراون.

ئاژەڵەکان لە دوو سەر ئەسپ و چوار سەر مانگا پێک هاتبون، بە وتەی سلیمان محەمەد سەعید قایمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ 964 “ئاژەڵەکان ببوونە هۆی بێزاری هاوڵاتیان و زیان گەیاندن بە پارک و سەوزاییەکانی قەزاکە”.

964زانیویەتی، ئێستا ئاژەڵەکان لە شوێنێک بۆ داڵدەدانی ئاژەڵان دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوە لە خاوەنەکانیان دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا