بەشێک لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئاگری گرتووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەشێک لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئاگری گرتووە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.

رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی وت، ئاگرەکە لە کۆڵانی ئەوانەدایە کە جلی سەربازی دەفرۆشن.

وتیشی، زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دوو دوکان سووتاون.

بە قسەی ئەو، سەرەتا ئاگرەکە لە دوکانێکی فرۆشتنی درێل و کۆسەرە کەوتووەتەوە و تەشەنەی کردووە.

ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکرا و پشتڕاستکرایەوە کە هیج زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی بەر سێ دوکان کەوتووە.

یەکێک لە دوکانەکان بە تەواوی سووتاوە و دوانیان بەشێکیان سووتاوە.

ئێستا و تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرەکە.