ئاگره‌كه‌ى عەربەت كۆنتڕۆڵ كرا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دەغڵ و دانی جووتیارانی سنوری ناحیەی عەربەت کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئاگرەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناو ئەو زەویانەی داچێنراون بە گەنم کەوتەوە، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نه‌زانراوە.

رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە 964ـى راگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە کەمێک لەمەوبەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بەشێک گەنمی زۆریش لە سووتان رزگار بکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن