خاوه‌ن پێداویستی تایبەتە و جووتكارێكى شاره‌زایه
964+
ئاسۆ وەرتێ – سۆران
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د دانیشتوی گوندی رەژوکەریانی سەر بە ناحیەی وەرتێیه، تەمەنی 48 ساڵە ، لەساڵی 1993 لوغم لەناودەستی دا تەقیوە.
ده‌ڵێت “ئەوکات تەمەنم 17 ساڵ بوو وەزعم ناخۆش بوو، دوو ساڵ ژیانێکی زۆر سەختم بەڕێکرد، دواتر بڕیارمدا تراکتۆرێک بکڕم ، دەست بکەم بەکاری جوتیاری”.
سوپاسى خودا ده‌كات كه توانا و بەهرەیەکی باشى هەیە ، هەرکارێک دەستى پێبگات سەرکەتوو ده‌بێت.
سدیق رەسوڵ باخه‌وانه، باس لەوە دەکات حاجی محه‌مه‌د نەبێ جووت بەکەسی ترناکات چونکە ئەو شارەزایەکی باشی له کێڵانی زەویدا هەیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن