باتیفا دەبێتە خاوەن نەخوشخانەیەکی فریاکەوتن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نەخوشخانەیەکی فریاکەوتنی 30 تەختەیی لە قەزای باتیفا دروسدەکرێت و ئیدی خەڵکی قەزاکە لە خەمی چوون بۆ زاخۆ دەحەسێنەوە.
قەزای باتیفا، 20 کیلۆمەتر لە قەزای زاخۆی سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوورە و زیاتر لە 40 هەزار کەسی لێ دەژیت.
قەزاکە هیچ نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی 24 کاتژمێری تێدا نییە، ئەمەش وایکردبوو خەڵکی قەزاکە و ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری بۆ سەرئێشەیەک بچنە زاخۆ.
نەخۆشخانەکە بڕیارە دوو هەفتەی دیکە بەردی بناغەی بۆ دابندرێت.
دکتۆر سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەسەر کردنەوەی نەخۆشخانەکە بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت، بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تەواو بکرێت.
دەشڵێت: نەخوشخانەکە 30 تەختەیە و باشترین ئامێری بۆ دابیندەکرێت و بە تەواوبوونیشی ستافی پزیشکی بۆ دابیندەکرێت، ئەمەش تا رادەیەکی باش پێویستی خەڵکی قەزاکە بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی پڕ دەکاتەوە.
باتیفا ماوەی دوو ساڵە کراوە بە قەزا و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری زاخۆ و نزیکەی 20 کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق