جوجەڵەی رەنگاورەنگ کەوتە بازاڕەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەھۆی ھاتنی وەرزی گەرماوە جوجەڵە لە بازاڕدا زۆر بووە و خواستێکی زۆریشی لەسەرە بە تایبەت منداڵان بەهۆی رانگاورەنگییەکەیەوە زۆر ئارەزویدەکەن.

ماوەی نزیکەی ھەفتەیەکە بەھۆی گەرمبوونی کەشوھەواوە، جوجەڵەی ھەڵھێنەرەکان لە بازاڕەکان زۆر بووە، ھەندێک لە ھاوڵاتیان بۆ بەخێوکردن دەیکڕن، ھەندێکیشیان بۆ منداڵەکانیان.

لە بازاڕدا جوجەڵەی کوردی نرخی 1500 دینارە و جوجەڵەی مەسڵەحەش بە ھەزار دینارە و بەچکە مراویش بە دوو ھەزار دینارە.

کەمال عەبدوڵا، فرۆشیارە لە ژێر پردەکەی ناو بازاڕی سلێمانی بە 964ی وت، جوجەڵەکان مریشک و کەڵەشێریشی تێدایە، ھەندێکیان رەنگ کراون بۆ راکێشانی سەرنجی منداڵان.

جوجەڵە تا نزیکەی مانگی نۆ بوونی دەبێت لە بازاڕدا، لەبەر ئەوەی بەرگەی کەشی سەرما ناگرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی