بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات

964+

فەرمان سادق

بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ماوەی 10 رۆژ دابینکردنی غاز بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەوەستێت و بەهۆیەوە سەعاتی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا، لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوبەشانی دەکاتەوە کە بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی 10 رۆژ دەست بە پڕۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەهۆیەوە گواستنەوەی سووتەمەنی بە هەندێک لە وێستگەکان کەمدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.