خولی وەرزی بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێکرد
964+
كوردستان ئەحمەد
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خولێكی بەهێزكردنی توانا و بەرزكردنەوەی ئاستی بۆ ئەندامەكانی كردەوە.
خولەكە لە سەرجەم شارەكانی كوردستانە، ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ تێیدا بەشدارن، بۆ سەرجەم ئەندامەكانە لە عەقید و عەمیدەوە تا پۆلیسێكی بێ پلە.
راهێنانەكە كەسانی شارەزا تێیدا بەشدارن، لە سەرجەم بنكەكانی پۆلیس دەكرێن و شێوازی وانەوتنەوەكان كردارین، بەشێكی بیرهێنانەوەیە و بەشێكی دیکەی راهێنانی نوێیە.
وەزارەتی ناوخۆ ساڵانە لە كاتی بەرزكردنەوەی پلەی ئەندامەكانیاندا، خولی پێگەیاندن و بەهێزكردنی توانای ئەندامەكانی دەكاتەوە.