هێلیکۆپتەرەکەی دەربەندیخان بۆ گواستنەوەی نەخۆش هاتبوو

964+

هونەر فارس – گەرمیان

منداڵێک دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، بەهۆی تێکچونی بارودۆخیەوە بە هێلیکۆپتەر برایە نەخۆشخانە.

منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵە و دانیشتوی قەزای کەلارە، لە کاتی رەوانەکردنی بۆ سلێمانی بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە بە هێلیکۆپتەری فریاگوزاری گواسترایەوە نەخۆشخانە.

بە وتەی رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بۆ 964 منداڵەکە گومانی ئەوەی لێکراوە شت لە قوڕگی گیربووبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری بۆکراوە و هیچ شتێک لە قوڕگی منداڵەکەدا دەرنەکەوتوە، بەڵام لە پڕ بارودۆخی تێکچووە و خێزانەکەی ویستویانە بیبەنە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.

تۆڕی 964 ڤیدۆییەکی دەستکەوتوە کە لە قەزای دەربەندیخان، لەبەر تێکچونی دۆخی تەندروستی بە هێلیکۆپتەری فریاگوزاری رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی