دیمهنێكى نانه‌واخانه‌كه‌ى ههڵهبجهجیاوازى نرخه‌كانى بۆ كڕیاران هه‌ڵواسیوه... وێنه: سیۆسیال میدیا
نانەواخانەیەكى هه‌ڵه‌بجه هاوكارى خوێندكاره میوانه‌كان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناو هه‌ڵه‌بجه نانه‌واخانه‌ى ساماڵ، تابلۆیه‌كی هه‌ڵواسیوه و لێى نووسراوه “بۆ خوێندكاران 10 نان به هه‌زار دینار” له كاتێكدا له ته‌واوى نانه‌واخانه‌كان هه‌شت نان به هه‌زار دیناره، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، شه‌ش مانگه هاوكارى خوێندكاران ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش لانیكه‌م 15 خوێندكار سه‌ردانیان ده‌كات.
ساماڵ ئه‌نوه‌ر، خاوه‌نى نانه‌واخانه‌ى ساماڵ له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگه ئه‌و هاوكاریكردنه‌یان بۆ خوێندكاران به‌رده‌وام كردووه، یه‌كه‌مجار كه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، ده‌ڵێت “خوێندكارێك هاته لامان داواى نانى زیادى كرد، ئێمه‌ش له‌و رۆژه‌وه ئه‌و بڕیاره‌مان دا، كه خوێندكاران جیا له خه‌ڵكی تر 10 نان به هه‌زار دینار ببه‌ن”.
ساماڵ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئارد و غاز نرخیان داببه‌زێت، ده‌توانن هاوكارى هه‌موو خه‌ڵك بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان كرێی دوكانیشیان له‌سه‌ره، هه‌ر ده‌توانن ته‌نیا یارمه‌تى ئه‌و خوێندكارانه بده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ژماره‌یه‌كى زۆرى خوێندكارى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه ده‌مێننه‌وه و ده‌خوێنن، پێویستیان به هاوكاریكردن هه‌یه، چونكه ده‌ڵێت “خه‌رجیی زۆریان له‌سه‌ره و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هاوكاریان بكه‌ین”.