ئاغجەلەر- فۆتۆ لە سۆشیال میدیا
دەستگیرکران
دوو گەنج ویستویانە ئاگر بەردەنە دەغڵودانی گوندێک
964+
هۆگر عەدنان-چەمچەماڵ
کاتژمێر 9 ی شەوی رابردوو، دوو کەس ویستویانە ئاگر بەردەنە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی جەلەمۆردی چەمچەماڵ، بەڵام هێندەی نەبردوە دەستگیرکراون.
ئەو دوو کەسە لە گوندی دارەقووتەی ناحیەی ئاغجەلەر دەستگیرکراون، بەڕێگاوەبوون ناوچەکە جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی خەریک بوو ئاگر بەردەنە بەرهەمی رەنجی جوتیارانی گوندەکە.
سەرچاوەیەک لەئاسایشی گشتی رۆژئاوای سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بۆ 964 وتی”پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بێت، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵیدایە، ئۆتۆمبێڵێکی نیسان سەنی رەنگ سپییان لابووە، دۆسیەکەیان لەژێر لێکۆلینەوەدایە”.
بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەم دوو گەنجە خەڵکی گوندی جەلەمۆردی سەربە قەزای چەمچەماڵن، بەڵام چەندین ساڵە لەهەولێر دادەنیشن.
دوو شەو بەر لە ئێستا لەهەمان شوێن پارچەیەک دەغڵودان سوتاوە، ئەو سەرچاوەیەی ئاسایش دەڵێت، گومان دەکرێت هەمان ئەو گەنجانە ئەو کارەیان کردبێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی