لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 2,750 دینار هەرزان بووە
هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار ئاشکرا دەبێت
964+
فەرمان سادق
لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار سەرووی دوو هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.5.2023، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 144,800 دینارە لە بۆرسەی دراوی هەولێر.
کەیفی خۆشناو، وتەببێژی بازاڕی دروای هەولێر بە 964ـی وت، هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە شەممەی داهاتوو کە بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە پەسند بکرێت.
دەشڵێت: دەبێت حکومەتی عێراق چارەسەری ئەوە بکات کە نابێت بەهای دۆلار لە بازاڕ کە سەرووی 144 هەزار دینارە لەگەڵ بەهای دەستنیشانکراو لە بانکی ناوەندی کە 132 هەزار دینارە کە سەرووی 14 هەزار دینار جیاوازی هەبێت.
ئەو قسانەی وتەبێژی بازاڕی بۆرسەی هەولێر لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە 274 ملیۆن دیناری خستە بازاڕ و لەم بڕەشدا تەنیا 51 ملیۆن بۆ ناوخۆی عێراق بووە.
کەیفی خۆشناو، باس لەوەش دەکات رەنگە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا ئەو پرسیارە رووبەڕووی وەزیری دارایی عێراق بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو جیاوازییە زۆرە، وتیشی “باشترین چارەسەر ئەوەیە بەهای 100 دۆلار لە بازاڕ لە 140 هەزار دینار زیاتر هەڵنەکشێت”.