شاندی عێراق به‌بێ جانتا و كه‌لوپه‌ل گه‌یشتنه‌ ئه‌رجه‌نتین

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شاندی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق گه‌یشتنه‌ ئه‌رجه‌نتین، به‌ڵام به‌بێ جانتا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی شانده‌كه‌ و ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌له‌كانی مه‌شقیش.

شاندی عێراق له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی توركیا گه‌شتی ئه‌رجه‌نتنیان كردووه‌ و كۆمپانیاكه‌ پێی راگه‌یاندوون، چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌گاته‌ بۆینس ئایرس.

ئه‌ندامانی شاندی عێراق به‌ جلی گه‌شته‌كه‌وه‌ له‌ هوتێل خه‌وتون و له‌ بارودۆخێكی ناخۆش ماونه‌ته‌وه‌.

عێراق به‌شداریی مۆندیالی لاوان ده‌كات له‌ ئه‌رجه‌نتین و یه‌كه‌م یاریشی 23ی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای ئه‌نجام ده‌دات.