قایمقامیەتی دهۆک: بەفری کارگەکان نەشیاون بۆ خواردنەوە
964+
فەرمان سادق
لیژنەیەکی قایمقامیەتی دهۆک سەردانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەفری کرد. سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت: ئەو بەفرانەی بەرهەمدەهێندرێت شیاو نین بۆ خواردنەوە.
سالح حەسەن، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی کارگە و کۆگاکان لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆک، سەردانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەفری لە دهۆک کردووە.
بە قسەی سالح حەسەن کە سەدانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەفری کردووە، ئەو بەفرەی لە کارگەکان بەرهەمدەهێندرێت شیاو نین بۆ خواردنەوە، بەڵکو تەنیا شیاون بۆ سارکردنی ئاوی شیاوی خواردنەوە.
دەشڵێت: پیویستە بەفر فرۆشەکانی سەر جادەکانیش ئەو زانیارییە بە کڕیاران بدەن کە ئەو بەفرەی دەیفرۆشێت بە کەڵک دێت بۆ خواردنەوە یان نا.